Published 2023-02-25Blog Poster

زیادکردنی ئاستی بەرهەمداریت وەکو فریلانسەرێکی پیشەگەر

Ahmed Aldazdi

وەکو فریلانسەرێکی پیشەگەر، زیادکردنی بەرهەمداریت گرنگە بۆ سەرکەوتن. لەگەڵ ئازادی لە جێگیرکردنی خشتە و کارکردنت لەهەر شوێنێک، بە ئاسانی دەکرێت کەمی بەرهەمداری ببێتە خوو. بەڵام کاری فریلانس بە باشترین شێوە بکەیت، گرنگە ئەم ڕێگایانە بدۆزیتەوە بۆ مانەوە لەسەر ڕێگای دروست و زیادکردنی بەرهەمداری.

جێگیرکردنی ڕۆتین

یەکێک لە گەورەترین چاڵنجەکان بۆ فریلانسەرەکان بەردوامی دانە بە خشتەیەکی گونجاو. بۆ زیادکردنی بەرهەمداریت، جێگیرکردنی ڕۆتین و بەردەوامی تا بکرێت لەسەری گرنگە. کە دەکرێ دیاریکردنی کاتی تایبەت بە کارکردن، پشوو وەرگرتن، وە کات تەرخانکردن بۆ خۆت بێت. هەبوونی ڕۆتین یارمەتیدەرە بۆ مانەوە لەسەر ڕێگای دروست و هێشتنەوەی تەرکیز، وە گۆڕینی لە نێوان کاتی کار و تایبەت ئاسانتر دەکات.

بەکارهێنانی ئامراز و تەکنەلۆژیا

زۆر ئامراز و تەکنەلۆژیا بەردەستە کە یارمەتی فریلانسەرەکان دەدات بۆ ئەوەی بەرهەمدارییان زیاتر بکەن. لە سۆفتوێرەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە تاکو ئامرازەکانی تۆمارکردنی کات، ئەم سەرچاوانە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بە ڕێکخراوەیی بمێنیتەوە لە لوتکەی کارەکانت. گرنگە ئەو ئامرازانە بدۆزیتەوە کە زۆرترین سوودی بۆت هەیە و بەردوام بەکاریان بهێنە بۆ مانەوە لەسەر ڕێگا.

دانانی ئامانجی ڕاستەقینە

وەکو فریلانسەرێک دانانی ئامانجی ڕاستەقینە گرنگە بۆ زیادکردنی بەرهەمداری. ئەگەر کار لە سەر پڕۆژەیەکی تایبەت دەکەیت یاخود تەنیا ئەوەیە هەوڵدەدەیت لە لوتکەی کارکردن بمێنیتەوە، گرنگە کە ئامانجی مایەی بەدەستهێنان دابنێیت و هەروەها پێشینە بۆ ئەرکەکان دابنێیت. هەبوونی بیرۆکەیەکی ڕوونی ئەوەی کە دەتەوێت بۆهەر ڕۆژێک، هەفتەیەک،یاخود مانگێک بە دەستی بهێنیت، یارمەتیت دەدات بۆ مانەوەی تەرکیز و گڕوتین.

پشوو وەرگرتن و دانانی پێشینە بۆ خۆت

وەکو فریلانسەرێک وەرگرتنی پشوو و وە دانانی خۆت لە پێشینە گرنگە بۆ پاراستنی خۆت لە ماندبوون و مانەوەی بە چاڵاکی. دەکرێ پیاسەیەک، خوێندنەوەی کتێب، یان سەرخەوێک بێت، تەرخانکردنی کات بۆ خۆت یارمەتیدەرە بۆ خۆ چاڵاککردنەوەو مانەوەت بە وزەیەکی باش. هەروەها ڕێگری دەکات لە کارکردن بۆ چەندین کاتژمێری درێژخایەن، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چاڵاکی و وزەت.

مانەوە بە ڕێکخراوەیی

وەکو فریلانسەرێک مانەوەت بە ڕێکخراوەیی کلیلی زیادکردنی بەرهەمداریتە. دەکرێ بەردەوام بوون لەسەر لیستی پلان، بەکارهێنانی ڕۆژژمێر بۆ تۆمارکردنی دوا مۆڵەتەکان، وە ڕێکخستن و پاککردنەوەی شوێنی کارەکەت بگرێتەوە. هەبوونی سیستەمێک لە شوێنی خۆی یارمەتیدەرە بۆ مانەوە لەسەر ڕێگا، خۆ لادان لە سەرلێشێوان، تەرکیز کردنە سەر کار.

لە ئەنجامدا وەکو فریلانسەرێک زیادکردنی بەرهەمدارییت پێویستی بە جێگیرکردنی ڕۆتین، بەکارهێنانی ئامرازو تەکنەلۆژیا، مانەوە بە ڕێکخراوەییە. بە بەدواداچوونی ئەم خاڵانە دەتوانیت هێزو چاڵاکیت هەبێت، وە لە کاری فریلانست سەرکەوتوو بیت.